هەولێر.. به ئامادەبوونی مەسروور بارزانی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د.خ) بەڕێوەدەچێت

ھەولێر-KDP.info- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د.خ) لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆش لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) دەکرێتەوە، بە تایبەت لە هەولێری پایتەخت، کە زیندووکردنەوەی یادەکە تایبەتمەندی و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە، ساڵانە لەسەر ئەرکی پارێزگا، قەڵای هەولێر و چەندین رێگەی سەرەکی لە نێو بازاڕ و شەقامە گشتییەکانی دیکەی شار بە پۆستەر و دروشمی تایبەت بە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەڕازێنرێتەوە و هاووڵاتییانی دانیشتووی سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەریشی دێنە ناو بازاڕ و بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی دەچنە سەر قەڵای هەولێر بەردەم قەڵا بەشداری لە ڕێوەڕەسمەکانی یادەکە دەکەن.
هەروا بۆ شکۆی یادەکە، چەندین ڕێوەڕەسمی تایبەتی ئایینی بەڕێوە دەچن و شیرینی دەبەخشرێتەوە لە بەشێکی زۆری مزگەوتەکانی بە خوێندنەوەی قورئان و سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر یادەکە دەکرێتەوە.




