پەیامی فازڵ میرانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

ھەولێر-KDP.info- لە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام “د.خ” فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
بسم اللە الرحمن الرحیم
ۆمَا ڕَرْسَلْنَاکَ إِلا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِین
جەژنی مەولوودتان پیرۆز بێت
موسڵمانان لە سەرانسەری جیھاندا، بە خۆشی و شکۆوە، ئاھەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری نازدار دەگێڕن، یادی پڕ لە نووری لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محەممەد (د.خ). ئێمەش بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە تێکڕای موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھاندا دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە مەزنە ببێتە ھاندەرێک بۆ تەبایی و ئاشتی و لێبوردەیی و ھاورێزی و یەک گوتاری و یەک ھەڵوێستیی گەلی کوردستان، تەبایی و ھاوکاری و برایەتیش عێراقی وڵاتمان بگرێتەوە. دەبا مەولوودی پێغەمبەرمان بکەین بەو چرایەی ڕێنیشاندەرمان بێت بەرەو خزمەتکردنی گەل و وڵات، بەو جۆرەش ھەوڵ بۆ پاراستن و بنیاتنانی وڵاتمان بدەین، کە خوداوەند لێمان ڕازی بێت و ئاواتی گەلیش بەدی بھێنێت.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم بۆنە شکۆدارەتان لێ دەکەین، ھیوای خێر و بەرەکەت و شادی بۆ ھەمووان دەخوازین، پێشکەوتن و گەشە بۆ وڵاتمان و خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گەلەکەشمان دەخوازین.
ھەموو ساڵێک ئەم یادە پیرۆزە بە خێر و خۆشییەوە بێتەوە.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤-٩-٢٠٢٤




