٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.پشتیوان سادق: بەھێزی پارتی زامنی کوردستانێکی پارێزراو و بەھێزە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیری کوتلەی وزاریی پارتی لە ھەولێر کۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٤-٩-٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. ڤالا فەرید، وەزیری ھەرێم و چیا ھەرکی، یاریدەدری بەرپرسی مەکتەب و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی پارتی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کادیری کوتلەی وزاریی پارتی لە ھەولێر بەڕێوەچوو. 

لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی بە تێروتەسەلی باسی لە مێژووی پڕ لە خەبات و سەروەری پارتی کرد، کە ھەمیشە سەرقافڵەی سەرجەم بڕیارە چارەنووسازەکانی کوردستان بووە، لە ھەڵگیرساندنی شۆڕشەکان دژی زوڵم و ستەم تاوەکو دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ کە خاوەن قەوارەیەکی دەستووری سەربەخۆین، بۆیە بەھێزی پارتی، زامنی کوردستانێکی پارێزراو و بەھێزە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کە ئامانج و فکر و ئایدۆلۆژیای پارتی ئەوەیە خزمەت بە ھاووڵاتیانی خۆشەویست و سەرجەم ئاین و مەزھەب و پێکھاتە جیاوازەکان بکات، بۆیە ھەمیشە گرنگی بە یەکڕیزی و لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی دەدات. 

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پشتیواین سادق بەوردی باسی لە کار و بەرنامەی گرنگ و پڕ بایەخ و ستراتیژی کابینەی نۆیەم کرد، کە لەسەرەتایی دەستبەکاربوون تاوەکو ئەمڕۆ لە سەرجەم سێکتەرەکان توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکات.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاند یەکێک لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیانن، بۆیە پێویستە ھەموومان خزمەتی خەڵک بکەین و لە کاروباری ڕۆژانە کارئاسانی و ھاوکار و ھەماھەنگیان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار