٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دھۆک کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای دھۆک کۆببێتەوە، بەڵام دواخرا و سبەی لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای دھۆک کۆدەبێتەوە.

ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دھۆک، بڕیارە سبەی لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگا کۆبوونەوە ساز بکات، کە خۆی بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە بکرێت، بەڵام دواخراوە بۆ سبەی یەکشەممە، بۆیە سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای دھۆک کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، وەکو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد و ھەر ئەمڕۆش بەشداری لە نماییشی شانۆگەریی داستانی کوردستان کرد، کە ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ لە ھۆڵی کۆنفڕانسەکان لە زانکۆی دھۆک شانۆگەرییەکە نمایش کرا.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار