شارەزایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: سەرۆکی ھەرێم ڕۆڵی ھەبوو لە سەردانی پزیشکیان بۆ ھەرێم

هه‌ولێر -kdp.info- شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان دەڵێت، سه‌ردانی حه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆككۆماری ئێران له چه‌ند ڕووه‌وە كاریگه‌ری هه‌یه، ده‌شڵێ: سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆڵی هه‌بوو له هاتنی سه‌رۆككۆماری ئێران.
ئاشنا بابان، شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانی پێشووی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشبوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و تاران هه‌بوو، چونكه پێش ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌رۆككۆماری پێشووی ئێران بڕیاربوو له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام ڕووداوی فڕۆكه‌كه سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری دواخست بۆ حه‌فته‌ی رابردوو.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی گوتی: سه‌ردانی مه‌سعود پزیشكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه جۆرێكە له هاوسه‌نگی هێز كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا له ناوچه‌كه هاوسه‌نگییه‌كی هێزی هه‌یه، سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ته‌وازن و هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه جێگه‌ی بووەته‌وه.
بابان ده‌شڵێت: سه‌ردانی پزیشكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی گرینگی زۆری هەیە، به‌تایبه‌تی ئێران ئێستا هێزی هه‌یه و شیعه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌تتا له‌ڕووی بازرگانی، ئابووری و كه‌لتووری سه‌ردانی پزیشكیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه،
ئاشنا بابان ڕوونی كرده‌وه: هه‌رێمی كوردستان لە ناوچەکە پێگه‌یه‌كی هه‌یه وه‌ك دیفاكتۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و جێی بایه‌خی وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تییه، بۆیە گه‌شبینم به سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
قائید میرۆ




