فازڵ میرانی: شانۆگەریی داستانی کوردستان بێوێنە بوو

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی شانۆگەریی داستانی کوردستان گوتی، شانۆکە "بێوێنە" بوو. دەشڵێت، "خەڵکی دهۆک و کورد بەگشتی دەبێت سەرفراز بین کە کەسانی لەم شێوەیەمان هەیە."
ئەمڕۆ شەممە 14-09-2024 فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای بینینی شانۆگەریی "داستانی کوردستان،" کە لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک پێشکێش کرا، رایگەیاند، "شانۆیەکی بێوێنە بوو، خەڵکی دهۆک و بەگشتی کورد، دەبێت سەرفراز بن کە ئێمە کەسانێکی لەم شێوەیەمان هەیە."
لەبارەی نێوەرۆکی شانۆگەریی "داستانی کوردستان" ئاماژەی بەوە کرد، "بەگشتی شتێکی نوێ بوو، نەک تەنیا لە دهۆک و لە کوردستان. ئەگەر دەرفەت هەبێت، لەوانەیە سنووری پێشکێشکردنی لە عێراقیش تێپەڕێت."




