پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود) پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی جەژنی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لەخودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.
والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته
مسعود بارزانی
١١ ربیع الأول ١٤٤٦
١٤ی ئەیلوولی ۲٠۲٤
.




