٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح حەیدەر باسی ئامانجی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پارێزگای دھۆک ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: نێچیرڤان بارزانی بە حوکمی ئەوەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، سەردانی دھۆکی کردووە، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە لەگەڵ ئۆرگانەکانی پارتی لە سنووری دھۆک کۆببێتەوە.

ساڵح حەیدەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نێچیرڤان بارزانی خۆی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای دھۆکی کردووە و ئامانجیەتی لە نزیکەوە لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆک کۆببێتەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە لەگەڵ ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتیشی: نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەدا چەندین ناوچەی سنووری دھۆک بەسەردەکاتەوە و لەگەڵ ئۆرگانەکانی حزب، قوتابیان، لاوان و ئافرەتان کۆدەبێتەوە، هەر لەو گەشتەیدا چەندین گوتار لەبارەی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات، بۆیە ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ دھۆک زۆر گرینگە و ئەنجامی باشیشی بۆ ئۆرگانەکانی پارتی و خەڵکی دھۆک بەگشتی دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار