دوو نه‌خۆشخانه له زاخۆ دروست ده‌كرێن

زاخۆ-kdp.info- گوته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دەڵێت، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگی به كه‌رتی ته‌ندروستی زاخۆ ده‌درێت، ده‌شڵێ: ئێستا دوو نه‌خۆشخانه دروست ده‌كرێن.
شڤان عه‌بدی، گوته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگیه‌كی زۆر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌دات و جەختی کردووەتەوە کە دەبێت گرینگی به كه‌رتی ته‌ندروستی بدرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا دوو نه‌خۆشخانه دروست ده‌كرێن، ئه‌وانیش نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له زاخۆ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دوو نهۆمی له قه‌زای باتوفا.
گوته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێت: به‌ته‌واوبوونی دوو نه‌خۆشخانەکە كه‌رتی ته‌ندروستی له ئیداره‌كه‌مان ده‌چێته قۆناغێكی دیكه و خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش به هاووڵاییانی سنووره‌كه ده‌كرێت.
شڤان عه‌بدی ڕوونی كرده‌وه: دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی نوێ دروستكراون، نۆ بنكه‌ی دیكه‌ش نوژه‌ن كراونه‌ته‌وه، زۆری ئامێری پزیشكیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی زاخۆ دابین كراوە، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره به‌رده‌وام هه‌وڵ دەدات كه‌رتی ته‌ندروستی زاخۆ پیش بخات.
قائید میرۆ




