ڕاگەیاندنی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (ئەحمەد بژار) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (زهێر عوبەیدوڵڵا محەمەد تاهیر بریفکانی) خاڵی هەڤاڵ و هاوکارمان (ئەحمەد بژار)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكهیان دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ هەڤاڵ (ئەحمەد بژار)
بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان (ئەحمەد بژار)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزتان، (زهێر عوبەیدوڵڵا محەمەد تاهیر بریفکانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و ماڵباتەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




