پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرا ئاو دەگەیەنێتە ئەو گەڕەك و شوێنانەی هەولێر

هەولێر-KDP.info- پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر كە ڕۆژی یەكشەممە 8/9/2024 بەردی بناغەكەی لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داندرا ئاو دەگەیەنێتە گەڕەکەکانی نێوان هەردوو شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری و گەڕەکاکانی دهوروبەریان، لەگەڵ دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، شاوێس، پیرزین، بەحرکە، عەنکاوە، سێبیران. هاوكات كێشەی ئاوی شاری هەولێر بە تەواوەتی چارەسەر دەكات.
پڕۆژەكە بە گوژمەی 479 ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و بە ڕێژەی 100٪ کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگەی هەولێر چارەسەر دەکات.
توانای بەرهەمهێنانی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی لە کاتژمێرێکدا هەیە، دوو وێستگە لەنێو یەک چوارچێوەدایە، لەکاتێکدا هەر کێشەیەک بۆ وێستگەیەکیان دروست بێت، وێستگەکەی دیکە کار دەکات.
ئەو پڕۆژەیە ئاو دەگەیەنێتە گەڕەکەکانی نێوان هەردوو شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری و گەڕەکاکانی دهوروبەریان، لەگەڵ دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، شاوێس، پیرزین، بەحرکە، عەنکاوە، سێبیران.




