كرمانج عززه‌ت بۆ KDP: هه‌موومان به‌ڕێگاوه‌ین به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، باڵه‌كایه‌تی یادگاریه‌كی جوانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنه، ده‌شڵێ: به‌هۆی گه‌وره‌ییەکەیه‌وه تا ئێستاش كاریگه‌ریه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول هەر به‌رده‌وامن.
كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره و بێ وێنه‌بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورددا، وێڕای ئه‌و پیلانه‌ی دژی شۆڕش هه‌بوو، به‌ڵام خه‌بات و قوتابخانه‌ی ئه‌و شۆڕشه تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامن، هه‌ر له هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، ڕاهێنانی پێشمه‌رگه، باوه‌ڕ به‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له دروستبوون و شێوازی خه‌بات، هه‌مووی په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ یادی 63 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه به‌رده‌وامی شۆڕشه‌كه‌یه و به‌رده‌وامی بڕوا و ئامانجی شۆڕشی ئه‌یلووله .. هه‌موومان به‌ڕێگاوه‌ین به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن.
كرمانج عززه‌ت ڕوونی کرده‌وه: ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی یادگارییه‌كی جوانی شۆڕشی ئه‌یلووله، له ساڵی 1963 تا ساڵی 1975 باڵه‌كایه‌تی بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بوو، بارزانی نه‌مریش له‌و ده‌ڤه‌ره‌بوو، هه‌موو بڕیاره گرینگه‌كان و ئیداره‌دانی شۆڕش له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه بوو، ناتوانین باسی شۆڕشی ئه‌یلوول بكه‌ین و باسی باڵه‌كایه‌تی نه‌كرێت.
قائید میرۆ




