سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له سەرۆککۆماری ئێران كرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی 9ی 2024، سەرۆککۆماری ئێران گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێشوازیی لێ كرا.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە بەغداوە گه‌یشته شاری هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە هەولێر لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بڕیار وایه هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر سەرۆککۆماری ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كۆ ببێته و باس له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران و باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تریش بكرێت.




