٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەولێر دەردەبڕێت و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە. 

پێنجشەممە، 12-09-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، "خۆشحاڵی"ـی خۆی بە دیدار لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە، "بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیمان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و بەرژەوەندیی هاوبەش".

هەواڵی پەیوەندیدار