٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆماری ئێران گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیه‌تی باش کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكکۆماری ئێران گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیه‌تی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش کرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ٩ی ٢٠٢٤، سەرۆککۆماری ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەولێر، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران جەنابی د. مەسعود پزیشکیان کۆبووینەوە.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی ھاوبەش کرد.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار