ڤالا فەرید بۆ KDP: شۆڕشی ئەیلوول ئەو ئازادی و پێشکەوتنەی ئهمڕۆی بەدوای خۆیدا ھێنا

ھەولێر-KDP.info- شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەکداری و کۆمەڵایەتیی گەلی کوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەرقەرارکردنی دیموکراتی، شۆڕشەکە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، ئەزموونێکی بێ وێنەی خەبات و تێکۆشان بوو کە ھەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و گشت توێژەکان و تێکڕای پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون.
لە یادی ٦٣ ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا، د. ڤالا فەرید سیان، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شۆڕشی مەزنی ئەیلوول شۆڕشێکی نیشتیمانی سەرتاسەری بوو، ھیوادارم ئەو ڕۆژە پیرۆزە ببێتە مایەی زیاتر پتەوکردنی پێکەوەژیان و ئارامی و ئاوەدانی، ھێزی شۆڕشی ئەیلوول لە سیاسەتی حەکیمانەی ڕێبەری کورد بارزانی باوک دابوو کە پرسە نیشتیمانییەکانی کردبووە ئامانج و خۆی و ھێزەکەی و شۆڕشەکەی کردبووە ئامراز بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجە پیرۆزە".
د. ڤالا فەرید گوتیشی: "شۆڕشی ئەیلوول کە دایکی شۆڕشەکانی دوای خۆی بوو، ئەو ئازادی و ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنەی بەدوای خۆیدا ھێنا، کە ئەمڕۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە لە سایەیدا دەژین بۆ لەپێناو زیاتر زامنکردنی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکی کوردستان".
د.ڤالا فەرید ئەوەشی خستەڕوو: "کوردستان بەرەو ھەڵبژاردن دەڕوات و دەستکەوتەکانمان بەرھەمی خوێنی شەھیدان و شۆڕشی ئەیلوولە و ئارامی و پێکەوەژیان لە کوردستان بەئاسانی بەدەست نەھاتووە، بۆیە ھیوادارم ھەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەبچێت".




