لە سنووری لقی١٠ی پارتی مەراسیمی یادی ۱۱ی ئەیلول لە گۆڕستانی گەروەبێش بەڕێوەچوو

سۆران -KDP.info- ئەمرۆ چوارشەمە ۱۱ـی ئەیلولی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی۱٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، خانەوادەی شەھیدانی گۆڕستانی گەروەبێش و بەرپرسانی حزبی، عەسکەری و حکومی و جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە، یادی ٦۳ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیم دوای دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان، بەرپرسی لق و ئامادەبووان تاجە گوڵینەی وەفادارییان بۆ خوێنی شەھیدان لەسەر گۆڕی شەھیدان دانا، پاشان بەرپرسی لقی ۱٠ لە وتەیەکدا بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کرد و گەورەیی و شکۆی ئەو شەھیدانەی بە بەرزی خستە ڕوو.
لە تەوەرێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، قەلغانی ڕێزلێنان لەلایەن بەرپرسی لق و میوانانی ئامادەبوو پێشکەش بە خانەوادەی شەھیدان کرا، ھەروەھا د.ڕێبوار بابکەیی خەڵاتی تایبەتی پێشکەشی گرووپی خۆبەخشی گەردی کرد کەماوەیەکە دەستیان داوەتە نوژەنکردنەوەی ئەو گۆڕستانە.
جێی باسە، گۆرستانی گەروەبێش ۱۸ گۆڕی شەھیدانی شۆڕشی مەزنی ئەیلولی لەخۆ گرتووە کە پێکھاتوون لە موسڵمان و مەسیحی، لە ساڵی ۲٠۱٠ گۆڕستانەکە نوژەنکرایەوە، ئەمساڵیش گروپێکی خۆبەخشی عەشیرەتی گەردی بە ھەماھەنگی و لەژێر چاودێری لقی۱٠ نوژەنیان کردەوە و مەراسیمی یادکردنەوەیان بۆ ئەنجام دان.
بڵند ئیبراھیم




