به‌رپرسی لقی 2ی پارتی: 2011 گه‌نج پله‌ی ئه‌ندامێتی پارتییان پێبه‌خشێنرا

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات به بۆنەی ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌نج و لاو شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پارتی دیموكراتی كوردستانییان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆ 11ی9ی2024 به بۆنه‌ی هه‌ڵگیرسانی 63یەمین ساڵیادی شۆڕشی ئه‌یلوولی مەزن، لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج پله‌ی ئه‌ندامێتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان پێبه‌خشرا، بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی له‌م بارە‌وه ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، ئه‌مڕۆ له سنووری لقی دوو، 2011 كه‌س پله‌ی ئه‌ندامێتی پارتییان پێبه‌خشرا، ئەمەش لەبەر ئەوەى ئه‌م گه‌نجانه له ماوه‌ی دووسێ مانگی ڕابردوو، هاتبوونه ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هه‌موویان خه‌ڵكی لاو و گه‌نجن.
گوتیشی: وێڕای ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر دژایه‌تی ده‌كرێت و پیلان له دژی ده‌كرێت، كه‌چی وه‌ك حیزبێکی به‌هێز هه‌میشه به به‌هێزی و یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه و جێگای متمانه‌ی چین و توێژه‌كانه، لێره‌وه پیرۆزبایی له‌و گه‌نجانه دەکەیین، کە شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پارتییان پێدراوه و له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستان و به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی درێژه به كاروانی خه‌بات ده‌ده‌ن، پێشیان دەڵێم لەمەودوا ئه‌ركیان قورس ده‌بێت، لەبەرئەوەى پارتی بوون خه‌بات و قوربانی و پشوو درێژی و خۆڕ‌اگرى دەوێت له‌به‌رده‌م تەحەداکان.




