ڤیان سه‌بری بۆ KDP: ئه‌مجاره راسته‌وخۆ دانوستان كراوه و هه‌نگاوی باش نراون

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، ئومێدێك هه‌یه كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدڕڵ به دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن دەشڵێ، چه‌ندین جار سه‌ردانا هه‌بووه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره راسته‌وخۆ دانوستان كراوه و خۆشم گه‌شبینم به‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون.
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هه‌نگاوی باش نراون له دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدڕڵ، به‌تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردوو له هه‌ولێر جێگه‌ی ئومێدن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی فیدڕڵ گرینگه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: له‌گه‌ڵ هاتنی شاندی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق زۆر كێشه‌ی ئیداری و دارایی چاره‌سه‌ركراون، ئومێدێك هه‌یه كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ش به دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن.
د. ڤیان سه‌بری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: چه‌ندین جار سه‌ردان هه‌بووه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره راسته‌وخۆ دانوستان كراوه و خۆم گه‌شبینم به‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كردووە.
قائید میرۆ




