سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له شاندێكى سه‌ربازیى به‌ریتانى كرد

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه2024/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز ئیدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه و ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له‌داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.
هاریكارى و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.





