ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و یەک بڕگە تاوتوێ دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11 ی ئەیلوولی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆی بڕگەیەك دەكەن.
بڕگەی ئەمڕۆی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان، كە لە ڕۆژانی 8-9 ی ئەیلوولی 2024، لە هەولێر كرا، بە ئامانجی گفتوگۆكردن و دانانی ڕێكار و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكان.




