٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر لەگەڵ کادیرانی پارتی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک ھەڤاڵ و کادیری پارتیدا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە بارەگای لقی دوو، بە سەرپەرشتیی دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دوو، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی پارتیمان بەڕێوەچوو و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق، باسی لە دوایین گۆڕانکاری و بارودۆخ و پێشھاتە سیاسییەکانی ناوخۆ و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند:  پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن قەزییە و داکۆکیکاری مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانە و بە ھەموو توانایەک ھەوڵ بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی خۆشەویست دەکات.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەکرد، کوردستان لە ھەموو لایەنێک ھەنگاوی گرنگی بڕیوە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەموو سێکتەرەکان خزمەتی زۆری کردووە، بەلام زۆریش ماوە کە لە ئاییندەدا ھەوڵی جێبەجێکردنیان دەدرێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان ئەوەی ڕاگەیاند، ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت بۆ خزمەتکردنی گشتی بە ھیچ شێوەیەک درێغی ناکەین و دڵنیابن پارتیمان ھەر سەردەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار