سەربەست لەزگین: ستراتیژیەتی پارتی بەھێزبوونی کوردستانە

زاخۆ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک، سەردانی سنووری لقی ٨ی پارتی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ستراتیژیەتی پارتی، بەھێزبوونی کوردستانە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لقی ٨ی پارتی لە زاخۆ، سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک گوتی: زاخۆ شانازی ئەوەی بەرکەوتووە، ببێتە ناوەندی تێکۆشان و خەباتێکی نەپساوەی پێشکەش بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان کردووە، ئێستا لەو باوەڕەداین لەسەر ھەمان ڕێچکە و ڕێباز بەردەوامی بە خەباتی کوردایەتیی خۆی بدات بەرانبەر بە پیلانی ناحەزان و دڵنیاین ئەوەی پێویست بێت خەڵکی زاخۆ درێغی لێ ناکەن.
سەربەست لەزگین ڕوونی کردەوە: ستراتیژیەتی پارتی، بەھێزکردنی کوردستانە و بەختەوەریی گەلەکەیەتی، پارتی قوتابخانەیەکی گەورەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ھزری نەتەوایەتی و نیشتیمانی کە شۆڕشەکانی پارتی ڕابەرایەتی کردوون، لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی کورد بووە.
قائید میرۆ





