مەھدی موبارەک بۆ KDP: بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن لە کەرکووک دەکەینەوە

کەرکووک-KDP.info- گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە کەرکووک ئاشکرای دەکات، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن دەگەڕێتەوە کەرکووک و پارتی دەگەڕێتەوە خورماتووش.
مەھدی موبارەک، گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە کەرکووک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک و خورماتوو نەمابوون، ساڵی ڕابردوو لقی سێی کەرکووک و ناوچەکانی گەڕانەوە و ئێستا خەریکی ئەرکی پارتایەتیی خۆیانن.
گوتەبێژی پارتی لە کەرکووک دەشڵێت: بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە کەرکووک لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشکەش بە زانکۆی کەرکووک کراوە و لە ئێستادا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن بگەڕێنینەوە بۆ کەرکووک و ئامادەکاری دەکەین بۆ کردنەوەی بارەگا.
لەبارەی قەزای خورماتوو، مەھدی موبارەک گوتی: دوای بڕیاری کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن لە کەرکووک، بڕیاردرا جارێکی دیکە بگەڕێینەوە خورماتوو بارەگای پارتی بکرێتەوە.
قائید میرۆ




