٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.

باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا و هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسولخانەی گشتیی ئەو وڵاتە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و هەولێر تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار