ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە، ئەمە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە.
لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل، هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە.




