٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لە بارەی ڕادەستكردنی ئەندامێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی بە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو كردەوە.

لە دەقی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆكی یەكێتی ڕادەستی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووە و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەم كارە نییە.

ماوەیەكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دامودەزگا حكوومییەكانی سلێمانی بە بڕیاری حزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوكەت و ڕەفتارە نایاساییەكانی سەرۆكی یەكێتی و دامودەزگاكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار