له سۆران ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ئه‌نجام ده‌درێن

سۆران - KDP.info- له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ئه‌نجامدراون و گوته‌بێژی ئیداره‌كه‌ش ده‌ڵێ، كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وامه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه له سۆران ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردن.
هه‌ژار حه‌كیم، گوته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ردی بناغه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانراوه، پێشتریش چه‌ندین پڕۆژه خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن کە هێشتا كاریان تێدا دەکرێت.
گوته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گوتی: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ئیداره‌ی سۆران به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی دوای دەرچوونی بڕیاری بوونە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.
زۆرن ئەو پڕۆژانەی ئەنجامدراون، پڕۆژەی دەروازەی سۆران، پڕۆژەی ئاو، پڕۆژەی نەخۆشخانەی سۆران، ڕێگای حاجی ئومەران و سپیلک و دەیان پڕۆژەی دیکە، بڕیارە کۆمەڵێ پڕۆژەی دیکەش بچنە بواری جێبەجێکردن.
قائید میرۆ




