لیژنه‌كانی ده‌ستپاكی: كابینه‌ی نۆیه‌م كابینه‌ی چاكسازی بوو

هه‌ولێر- KDP.info- دوای دەرچوونی، یاسای چاكسازی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان په‌یداكردوه و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیش له هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان پێیان وایه كابینه‌ی نۆیه‌م كابینه‌ی چاكسازی بووه.
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی باشترین ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه دوای ده‌ركردنی یاسای چاكسازی چه‌ندین هه‌نگاو بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نراون.
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار گوتیشی: نه‌هێشتنی دوو مووچه، پێداچوونه‌وه به پله باڵاكان و ئه‌نجامدانی چاكسازی له هه‌موو كه‌رته‌كان له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رپاكردنی یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیشیه‌وه د.خالید ڕێكانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كابینه‌ی نۆیه‌م به‌كردار به‌رەنگاری گه‌نده‌ڵی بووه‌ته‌وه، چاكسازی زۆری كردووە، پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان ڕەنگی داوەتەوە، هەر خۆی كابینه‌ی نۆیه‌م دروشمه‌كه‌ی چاكسازی و ئاوه‌دانییه.
قائید میرۆ





