مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (ئازاد ئەرگوشی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فەرهاد ئەرگوشی) پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (ئازاد ئەرگوشی) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فەرهاد ئەرگوشی)
بۆ هەڤاڵی بەڕێز ئازاد ئەرگوشی
بە دڵگرانیەوە هەواڵی کۆچی دوایی، برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (فەرهاد ئەرگوشی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە دەزانین.
ئومێدەوارین هاوسۆزی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۷ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




