٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌ت بەردی بناخەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ هەولێر دادەنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، كاتژمێر 9:30ی خوله‌كی به‌یانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی9ی2024 بەردی بناخەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنێت، کە لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاریی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسه‌ر دەکات. 

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەم پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفراز نییە و لە زێی گەورەوە ئاو دەگەیێنرێتە هەولێر و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی کارەکە جێبەجێ دەکرێت، وەک پڕۆژەیەکی خێرای فریاگوزاری و دوای تەواوبوونی، بڕی ئەو ئاوەی دەگاتە ناو هەولێر زیاترە لە هێندە و نیوی هەموو ئەو ئاوەی کە ئێستا بۆ خواردنەوەی هاونیشتمانیانی شارەکە دابین دەکرێت. 

گوتیشی، سەرۆکوەزیران بیرۆکەی وایە حکوومەت پڕۆژەی ستراتیجی پەرە پێ بدات، نەک ئەو پڕۆژانەی چارەی کاتین.

هەواڵی پەیوەندیدار