سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەستپێدەکهن و دوو رۆژ دەخایەنن

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لێكرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چەندان بەرپرسی دیکەی حکوومی پێشوازییان لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان سبەی کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دوو رۆژ دەخایەنن، تێیاندا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور دەکرێت.




