وته‌بێژی پارتی له كه‌ركووك: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه"

كه‌ركووك-KDP.info- گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له كه‌ركووك ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ به‌شداری پارتی له كۆوبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه.
مه‌هدی موباره‌ك، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "تا ئێستا پارتی بڕیاری نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكات و چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی خۆمانین بۆ به‌شداری كردن و نه‌كردن له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا."
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیان مه‌هدی موباره‌ك ده‌ڵێ، وه‌ك گوته‌بێژی پارتی له كه‌ركووك ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركووك ده‌رباره‌ی ره‌وشی كه‌ركووك.
قائید میرۆ




