دوای بڕیاری حکوومەت نرخی بەنزین لە دابەزیندایە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی ھەولێر دەڵێت، دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، لەمڕۆوە نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزینکردووە و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە نرخەکە زیاتر دادەبەزیت.
سیروان عەبدوڵڵا خدر، سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری دا کە دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە نرخی سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان دابەزێت، لەمڕۆوە نرخی بەنزین بەرەو دابەزینە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دوێنێ پشوو بوو و ئەمڕۆ دابەزین دەستی پێکردووە، چونکە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان گرانبوو، کە نرخی لیترێک بەنزین بە زیاتر لە٩٠٠ دیناربوو و چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە نرخەکە بەردەوام لە دابزین بێت و نرخی لیترێک بەنزین بگاتە ٨٠٠دینار.
سیروان عەبدوڵڵا خدر ئاماژەیشی دا، ھاوردەکردنی بەنزین راگیرابوو ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێگە بە بازرگانان دەدات بەنزین ھاوردە بکەن ئەوانیش دووسێ رۆژیان پێویستە تا بەنزین ھاوردە بکەن، بەڵام پێویستە بەو مەرجە ھاوردە بکەن بەپێی رێنمایەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت و کوالێتی باش بیت و ئۆکتانیشی لە ٩٠کەمتر نەبێت، ئەگەر نا رێگە بە ھاوردەکردنی نادرێت .
بڵند ئیبراھیم




