پۆندێكی دیكه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت

هه‌ولێر-kdp.info- ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی پۆندێكی دیكه له نزیك شاری هه‌ولێر دانرا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێریش ده‌ڵێ، له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر 34 پۆند له ژێر جێبه‌جێ كردنن.
رێبوار كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پۆندێكی دیكه له سنووری كه‌سنه‌زانی نزیك شاری هه‌ولێر دانرا، پۆنده‌كه به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار له‌سه‌ر ئه‌ركی زانكۆی به‌ریتانا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێر دەشڵێت" پۆنده‌كه ده‌كه‌وێته نزیك مۆنیۆمێنتی شه‌هیدان و ده‌كرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری، درێژی پۆنده‌كه 520 مه‌تره و به‌رزی 17 مه‌تره، هه‌روه‌ها توانای گلدانه‌وه‌ی 800 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
رێبوار كاكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد" ئێمه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ناوچه‌ی زۆن پۆندمان هه‌یه و له ئێستادا 34 پۆند له‌و سنووره له ژێر جێبه‌جێكردنن، ئه‌و پۆنده‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانرا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی ئاو و كه‌رتی گه‌شتیاری و پاراستنی هه‌ولێر له لافاو ده‌بێت.
قائید میرۆ




