سبه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری و ڕۆژانی داهاتووش بازاڕی له‌نگه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وە

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر باس له دابه‌شكردنی پاره‌ی قه‌ره‌بووی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كات و زانیاری ده‌خاته ڕوو.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سبه‌ی كاتژمێر 7 له بینای پارێزگای هه‌ولێر قه‌ره‌بووی دوكانداره‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، كه بڕی پاره‌كه له 2 ملیۆن تا 20 ملیۆن به‌پێی قه‌باره‌ی زیانه‌كان ده‌بێت".
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: "له دوو ڕۆژی داهاتووشدا قه‌ره‌بووی بازاڕی له‌نگه و ئه‌وانی دیكه ده‌كرێته‌وه".




