سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى باڵیۆزى هیندستان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/9/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له به‌ڕێز پراشانت پیسێ، باڵیۆزى هیندستان له عێراق كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به به‌ڕێز پیسێ كرد بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنیدا له عێراق له‌پێناو بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدابۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى هیندستان سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ى له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا لێى كراوه، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى هیندستان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كران.




