٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-09-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكرێن.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە یەكخستنی ڕێكارەكانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاری لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجامی كۆبوونەوەی ڕۆژی 29 ی ئابی 2024، لە نێوان شاندی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵی و بەڕێوەچوونی كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی بۆ وەرزی دووەمی ساڵی 2024 و بەدواداچوونەكان بۆ هەماهەنگی و پێشكەشكردنی وەڵامی یاداشتەكانی تیمی هاوبەش دەخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار