٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی وتارێك لەبارەی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێشكەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لە ڕێوڕەسمەکەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ڕێکخراوە، هەر یەک لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و ڕێکخراوی "UNDP" لە عێراق تێدا وتار پێشکەش دەکەن.

بڕیاریشە هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشێک لە ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕاپۆرتەکە بخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار