٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بازرگانی باسی ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان چاوەڕێی خەرجکردنی پارەکە دەکەین، ھەرکاتێک پارەکە خەرج کرا و خرایە سەر حیسابی ئێمە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە نزیکەی ٥٠٠ملیار دینارە، چونکە سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی داوە.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بڕیاردراوە پارەکە ڕەوانە بکرێت، ھەر کاتێک پارەکە خەرجکرا و ھاتە سەر حیسابی ئێمە، ئەوکات دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، چونکە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ ھەیە، بۆیە ئێمەش وەکو وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر خەتین و بەردەوامیش دەبین تا پارەکە خەرج دەکرێت.
کەمال موسلیم گوتیشی: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە، ھەرکاتێک پارەکە ڕەوانە بکرێت، ئێمە ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت بەسەر جووتیاراندا.
گوتیشی، پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق پارەکە خەرج بکات و ڕەوانە بکرێت بۆ ئەوەی بەسەر جووتیارانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار