كریستیانه‌كان: ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه له سایه‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانییە

دهۆك-kdp.info- كریستیانه‌كانی دهۆك به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی بۆ پێكهاته‌كان فه‌راهه‌م كراوه سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌نیسه‌ی ئینجیل له دهۆك ده‌ڵێ: ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه له سایه‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانییه.
فیراز عودیشو گوگه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌نیسه‌ی ئنجیل له دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌رچاوه و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان ده‌نگی داوه‌ته‌وه، له زۆر وڵات كه‌نیسه‌كان خاپوور ده‌كرێن و ده‌سوتێندرێن، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه، بینیمان له كاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش هه‌موو كریستیانه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، ئێمه ڕۆڵی پێكه‌وه‌ژیان به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ڵام بێگومان ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه له سایه‌ی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتووه.
فیراز عودیشو گوگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: موسڵمان و كریستیان و ئێزدی و هه‌موو پێكهاته‌كانی نەتەوەیی و ئاینزاکان پێكه‌وه قوربانییان به‌خشیوه بۆ كوردستان و خه‌باتیان كردووه، چه‌ندین كریستیان شه‌هیدبوونه، سه‌رۆك بارزانیش وه‌ك یه‌ك ماڵ ته‌ماشای هه‌موو كوردستان و پێكهاته‌كان ده‌كات.
لای خۆیشیه‌وه قه‌شه خوری، فلیپ، قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی مه‌شره‌قی ئاشووری بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی كوردستان گوتی: كریستیانه‌كان له سایه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به ئازادی ده‌ژین و هه‌موو ئه‌ركه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له كه‌م وڵاتی جیهان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئێمه ڕێز و پێزانینمان بۆ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت هه‌یە، چونكه له سایه‌ی ئه‌وان نه‌بێت ئێمه ناتوانین به ئازادی بژین و مافه‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
قائید میرۆ




