سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/9/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێزان كڵاوس شترایشه‌ر كونسوڵى گشتیى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤیتكه كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێ‌زانین بۆ كار و ئه‌ركى به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى پێشووى ئه‌ڵمانیا، ماڵئاوایی لێ کرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیاى كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز شترایشه‌ر خۆشحاڵیى خۆى به ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستایشى پشتگیریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئهركهكەى كرد. به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیاش وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باس له دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتى: له هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌یه و هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




