٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: ھاووڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە بێن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک گوتی: دانەوەی کارتی دەنگدان بەردەوامە و ڕۆژانە بنکەکانمان کراوەن، ھاووڵاتییان دەتوانن بێن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، چونکە بەبێ کارتی دەنگدان ناتوانن دەنگ بدەن.

خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕێژەی دانەوەی کارتی دەنگدان بە هاووڵاتییان لە دھۆک گەیشتۆتە ٩٦% و لە پلەی یەکەم دێین، بەڵام تا ئێستا ٢٨ھەزار کارت ماوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین بێن کارتی دەنگدانی خۆیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان.

خالد عەباس گوتیشی: ڕۆژانە بنکەکانی ئێمە کراوەن و تا ١٧/١٠ کارت دانەوە بەردەوام دەبێت، ئێمە تیمیشمان ھەیە و ڕۆژانە پەیوەندی بەو خەڵکەوە دەکەین کە کارتی دەنگدانیان گەڕاوەتەوە، بێن کارتی خۆیان وەربگرنەوە، ئێمە ڕۆژانە لە کاتژمێر ھەشتی بەیانی تا کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ دەواممان ھەیە، ھەرکاتێک دەنگدەران بیانەوێت دەتوانن سەردانمان بکەن و کارتی خۆیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار