دهۆك.. پڕۆژه‌یەكی گه‌وره‌ی ئاژه‌ڵداری جێبه‌جێ ده‌كرێت

دهۆك-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانەوە، دوو هه‌زار و 500 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێندرێت.
د. هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی ئاژه‌ڵداری له سنووری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌كه جگه له ئاژه‌ڵداری، شیره‌مه‌نی به‌رهه‌م دێنێت و كارگه‌ی چاره‌سه‌ری پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵیش له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتیشی: پڕۆژه‌كه، کە له‌سه‌ر هه‌زار دۆنم زه‌وی و به سه‌رمایه‌ی 40 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت، گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئاكره‌یی روونی كرده‌وه: دوای ته‌واوبوونی پڕۆژەکە، به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی ناوخۆ، شوێنی به‌رهه‌می بیانی ده‌گرێته‌وه و ده‌توانێت تا رێژه‌یه‌كی زۆر پێداویستیی بازاڕ پڕ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی كار بۆ دوو هه‌زار و 500 كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.
قائید میرۆ




