٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمڕۆ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە"

سەرچاوە: KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە  فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەسەر دەستپێشخەری د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئەمڕۆ نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەبارەی  یەکهەڵوێستی کورد بۆ چارەی کێشەکان کۆدەبنەوە.

سیپان عەزیز، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەسەر دەستپێشخەری د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرکی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەک بۆ تەواوی پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان و سەرۆککۆماری عێراق ڕێکخراوە، بۆ ئەوەی پرسە ھەنووکەییەکان تاوتوێ بکەن، بەتایبەت بابەتی مووچە و دارایی، ھەوڵدەدرێت لایەنە کوردییەکان یەکھەڵوێست بن، بۆ ئەوەی بتوانن گرفتەکان چارە بکەن.

سیپان عەزیز گوتیشی: ئەو کۆبوونەوانە گرینگی زۆریان هەیە لەپێناو چارەکردنی کێشەکانی بەغدا، چونکە کورد لە بەغدا یەکھەڵوێست و یەکدەنگ دەبێت، بڕیارە سعات ٨:٠٠ی ئەمڕۆ لە ماڵی د.شاخەوان عەبدوڵا کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار