به‌ره‌ڤان حه‌مدی: حكوومه‌ت گرینگییه‌كی تایبه‌ت به ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌دات

ئامێدی- kdp.info- به‌رپرسی لقی پارتی له ئامێدی دەڵێت، خه‌ڵكێك كار له‌سه‌ر تێكدانی ڕه‌وشی ئارامی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌كات، ده‌شڵێ: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگییه‌كی تایبه‌ت به ئامێدی ده‌دات.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی، به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕؤژه‌ی له سنووری قه‌زای ئامێدی ئه‌نجامداوه، له سنووری هه‌ر حه‌وت ناحیه‌ی قه‌زاكه پڕۆژه جێبه‌جێكراون، دوو جۆر پڕۆژه له ئامێدی جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وانیش پڕۆژه‌کانی ته‌واوكاری و پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی تایبه‌تن، پڕۆژه‌كانیش قیڕتاوكردنی جاده‌كان، تۆڕی ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌گرێتەوە.
به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی ده‌شڵێت: ئه‌و پڕۆژانه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه به‌رز ده‌كرێنه‌وه و له وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گرینگی‌یان پێ دەدرێت، زۆر پڕۆژه ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربڵاوی سنووره‌كه وه‌ك شارۆچه‌كه‌كانی دیكه پێیەوە دیار نییە، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سێك به‌نێو سنووره‌كه‌دا گوه‌زه‌ر بكات بۆی ده‌رده‌كه‌وێت خزمه‌تگوزاری باش هه‌یه.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی ئاشكرای كرد: خه‌ڵكێك ده‌یه‌وێ ڕه‌وشی ئه‌منی ده‌ڤه‌ری ئامێدی ئاڵۆز بكات، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر پاراستنی مرۆڤی كورد و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه دەکات، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ده‌ڤه‌ره‌كەمان دانه‌بڕێت و هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌ركی لقی پارتی له ئامێدی به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی گوتی: ئێمه وه‌ك حزب پردی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بووینه پردێك له نێوان خه‌ڵك و سه‌ركردایه‌تی پارتیمان، تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه‌مان وایە له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش پێویستی به ڕێنمایی پێدانە.
قائید میرۆ




