٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت ٤٠٠کم ڕێگای لە ئاکرێ و بەردەڕەش دروست و نوژەنکردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ٤٠٠کم ڕێگا، زیاتر لە ٤٠ملیار دیناری بۆ دروستکردن و نوژەنکردنەوەوە خەرج کردووە.

ئەندازیار موحسن میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێستا لە قەزای ئاکرێ سێ پڕۆژە لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، یەکێکیان ڕێگای (زێلکان _ کۆلەکا)یە بە درێژای زیاتر لە (٥کم) و بە گوژمەی ملیارێک و ٢٣٥ملیۆن دینار، یەکێکیتر پڕۆژەی (نھاڤا _ سیتکا) و (دۆستان _ خەلین)ە کە (٩.٣٠کم)ە بەگوژمەی ملیارێک و ٦١٧ملیۆن دینار، ئەوەیتریش پڕۆژەی (کورتکای کۆن _ ئاڤدەل _ شرتا ئەوی)ە لە دینارتە، (١٠.٥کم)ە و بە گوژمەی ملیارێک و ٦٠٠ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن.
ئەندازیار موحسن میرانی گوتیشی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ دروستکردنی و نوژەنکردنەوەی ٤٠٠کم ڕێگاوبان ٤٠ملیار دینار خەرج کراوە،، تەنیا ئەمساڵ ٧ملیار و ٧٠٠ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی ڕێگا و نوژەنکردنەوە تەرخان کراوە.
گوتیشی: بڕیارە دوو پڕۆژەی گرینگی دیکەی ڕێگاوبان لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێن کە بە هەردووکیان ٦٠کم دەبێت و ١١٨ملیار دیناریان لێ خەرج دەکرێت، کاروانی ئاوەدانی لە سنووری ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بەردەوام دەبێت تا ھەموو ڕێگاکان دروست و نوژەن دەکرێنەوە.
دەشڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە پڕۆژەی زۆری لە بواری ڕێگاوبان بۆ ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ئەنجامداوە، ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار