٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (موحسین فاتح) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ  کۆچی دوایی دایکی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (موحسین فاتح) دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەڤاڵی بەڕێز موحسین فاتح    

بە دڵگرانیەوە هەواڵی کۆچی دوایی، دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە دەزانین.

هیوادارین هاوسۆزی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳۱ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار