پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێگه‌ی KDPیه‌وه باسی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر باسی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ده‌یخاته‌ڕوو كه بە وردی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ڕێگه به هیچ خروقاتێك ناده‌ن.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریی پێویستی بۆ كه‌شێكی ئارام كردووه، لە كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی هێمن و دیموكراسییانە و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ئازادی به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
خۆشناو ڕایشیگه‌یاند: داواكارین لایه‌نه‌كان بانگه‌شه‌یەكی دیموكراتی و به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌تایبه‌ت له هه‌ولێری پایته‌خت، ناكرێت خروقات بكرێت و ببێته هۆكاری تێكدانی ئارامی خه‌ڵك و قبوڵكراو نییه هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنیی كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ئارامی و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستە هه‌موو حزبه‌كان له چوارچێوه‌ی ڕێساكانی كۆمسیۆن بانگه‌شه بكه‌ن، ئاماده‌كاری باش كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، هێزه ئه‌منییه‌كان دابه‌ش كراون و به‌رپرسیاریه‌تی جیاوازیان پێدراوه، پۆلیس بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌پارێزن، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ش ڕۆڵیان ده‌بێت له پاراستن و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌كه، زێڕه‌ڤانی و فریاكه‌وتنیش وه‌كو هێزی پاڵپشتی له ئه‌ركدا ده‌بن، لەلایەن لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، سه‌رپه‌رشتی دەکرێت و هه‌موو هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
له پاڵ ئه‌م لیژنه باڵایه‌دا، لیژنه‌ی لاوه‌كی (فه‌رع)ـیش هه‌یه، كه پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌رپرسانی ئه‌منی، شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی له لیژنه لاوه‌كییه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی هێمنانه و ئازادانه خۆش بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایشیگه‌یاند: ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ده‌نگده‌ر و بانگه‌شه‌ی نادروست ببێته هۆی دروستكردنی پشێوی، جیا له‌وه‌ش، قسە له‌سەر دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی چه‌ك و به‌خشینه‌وه‌ی چه‌ك كراوه، هه‌ر لایه‌نێك ئه‌وه بكات هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش چه‌ك وه‌ربگرێت، وه‌كو چه‌كی قاچاخ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت له كوردستان له هه‌ولێر ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامیش لێره‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.




