٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (قەهار خەلیل کۆرێمەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (قەهار خەلیل محەمەد کۆرێمەیی) دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (قەهار خەلیل محەمەد کۆرێمەیی)

بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (قەهار خەلیل محەمەد کۆرێمەیی)

بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگەی دێرین، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (قەهار خەلیل محەمەد کۆرێمەیی)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

هیوادارین هاوخەمی دۆست  و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار